هەواڵەکانی پەیمانگە

بەشەکانی خوێندن لە پەیمانگە

دەربارەی پەیمانگە بە ڤیدیۆ

پەیمانگەی سەفین

یەکەمین پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ناحکومی لە ناوچەکە

ئەنجومەنی پەیمانگە

ووتەی قوتابییان و دەرچووانی پەیمانگە

ئایندە ئاراز نەبى

قۆناغى یەکەمى بەشى پەرستارى

زۆر دڵخۆشم کە لەم پەیمانگایەدا خوێندنم هەڵبژارد. کواڵیتی خوێندن، نایاب و سەرنجڕاکێشە؛ ئەو سەرچاوانەی کە لەبەردەستدان نموونەن. شوێنێکی نایاب و ناوازەیە بۆ گەشەکردن و فێربوون. ئەگەر بیر لە بژاردەکانت دەکەیتەوە، من بە سەربەرزییەوە پێشنیاری پەیمانگای سەفین دە

محەممەد نەوزاد مەجید

قۆناغى یەکەمى بەشى پەرستارى

سـەرەتـا زۆر دڵخۆش بووم ئەو شـوێـنـەی دەمـویـسـت نـاوم لـێیـهـاتـەوە؛ زۆریـش دڵخـۆش بووم کە خـودای گـەورە پـەیـمـانـگـای سـەفـینـی پـێـشـکـەشکردووم، کـە زۆر شـتى لێوە فێربووم. پـەیـمـانـگای سـەفـیـن وای لـێـکـردم بـە خـەونـەکـانـم بـگـەم و بـبم بـە کـەسـ

ئیمان رزگار حەسەن

قۆناغى یەکەمى بەشى پەرستارى

من دڵخۆشم بەوەی کە بەشێکم لەم پەیمانگەیە. ئامانجم ئەوەیە زۆرترین سوود لەم دەرفەتە وەربگرم بۆ فێربوون، تا ئاسۆکانم فراوان بکەم. چاوەڕێی دەرفەتم بۆ فێربوون، لە شارەزایانی بەئەزموونی پەیمانگە، لە ستاف و دکتۆرەکان؛ دەمەوێ لەڕووی کەسایەتی و ئەکادیمییەوە گەشە ب

ئایندە ئاراز نەبى

قۆناغى یەکەمى بەشى پەرستارى

من بە بەخت بووم توانیم پەیمانگای تەكنیكی و پیشەیی سەفین هەڵبژێرم، كە بووە هۆكارێك تا زیاتر خەونەكەم، کە بەشى پەرستارى بوو، خۆشبووێت و پەرەیپێبدەم؛ زۆرسوپاس بۆ ئەوان کە لە باشترینەکانن.

پرسیارە باوەکان

ئەو پرسیارانەی کە زۆرترین جار دووبارە کراونەتەوە لەلایەن قوتابییان و دەرچووان و کەسوکاری قوتابییانەوە، لێرەدا دانراون بە وەڵامەوە ، بۆ هەر پرسیار و سەرنج و ڕەخنە و پێشنیارێکیش دەتوانن لەڕێگای فۆڕمی خوارەوە یاخود پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیاوە ئاگادارمان بکەنەوە

١- بۆچی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی سەفین هەڵبژێرم؟

پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی سەفین دەروازەیەکی گرنگە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن لە بازاڕی کاری ئەمڕۆدا. ئەم پەیمانگایە بە پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی پوخت و کردەیی، قوتابیان ئامادە دەکات بۆ داهاتوویەکی پیشەیی گەش. بەرنامە خوێندنەکان تێکەڵایەتی نێوان زانستی تیۆری و کارامەیی پراکتیکی دەکەن، هەروەها گرنگی بە پەرەپێدانی تواناکانی کەسی و پیشەیی دەدەن. سەفین دڵنیایی ئەوە دەدات کە قوتابیان بە زانستی ڕۆژ و ئامادەیی پێویست بۆ کێبڕکێ لە بازاڕی کار پەروەردە دەکرێن.

٢- باوەڕپەکراوە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان؟

پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی سەفین بە تەواوی باوەڕپێکراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ئەمەش گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی و ستانداردی پرۆگرامە خوێندنییەکان. بەمەش دەرچووانی پەیمانگا دەتوانن بە متمانەوە بڕوانامەکانیان بەکار بهێنن بۆ دامەزران و بەردەوامبوون لە خوێندنی باڵاتر. ئەم پەیمانگایە هەموو پێوەرە یاسایی و ئەکادیمییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا جێبەجێ دەکات و دڵنیایی کواڵێتی بە شێوەیەکی بەردەوام پێشدەخات.

٣- پەیمانگەی سەفین بۆ بەشە زانستییەکانی تاقیگەی ستاندارد و پێشکەوتووی هەیە؟

بە دڵنیایەوە پەیمانگەکەمان خاوەنی تاقیگەی پێشکەوتوو و مۆدێرنە کە بە تەواوی وەاڵمدەری پێداویستییە زانستییەکانی بەشەکانمانن. تاقیگاکانمان بە کەرەستە و ئامێری پێشڕەودا نراون کە دەرفەتی گونجاو بۆ قوتابییان دەڕەخسێنن بۆ ئەنجامدانی ئەزموونی زانستی و کارپێکردنی تەکنەلۆژیای نوێ. بەردەوام هەوڵ دەدەین ئاسانکارییەکانمان نوێ بکەینەوە بۆ ئەوەی لە ئاستێکی بەرزدا لەگەڵ پێشکەوتنە زانستی و تەکنەلۆژییەکان بمێنینەوە.

٤- پەیمانگەی سەفین بەشە ناوخۆیی بۆ قوتابیان دابین دەکات؟

بەڵێ، پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی سەفین بەشە ناوخۆییەکان پێشکەش بە قوتابیان دەکات. ئامانجمان دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، سەلامەت و گونجاوی مانەوەیە بۆ قوتابیان، بەجۆرێک کە ئاسودەیی و ئارامشیان دابین بکات لەماوەی خوێندنەکەیان

٥- دوای تەواوبوونی خوێندن دەرچووی پەیمانگە دەتوانێت چی بکات؟

دەرچووانی پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی سەفین ئامادەیەکی تەواویان هەیە بۆ چوونە ناو بازاڕی کار و بەردەوامبوون لە خوێندن. بەرنامەکانمان بە شێوەیەکی وردی پراکتیکی داڕێژراون کە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاری ناوچەکە دەگونجێن. دەرچووان دەتوانن لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کار بدۆزنەوە، لەوانە: کەرتی دەرمانسازی، پەرستاری، تاقیگە پزیشکییەکان، سەنتەرەکانی جوانکاری، بواری پەروەردەی و خانووبەرە میکانیکی و چەندین بواری تر. هەروەها، زۆرێک لە دەرچووان هەڵدەبژێرن بەردەوام بن لە خوێندن بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی باڵاتر یان بڕوانامەی پیشەیی پەیوەندیدار بە بوارەکەیان.